لە کۆنفراسی COP28ی دوبەی

رێکەوتنێکی مێژوویی لەبارەی ژینگەی جیهان واژۆ کرا

964+

فەهمی نەبی

بە بەشداری 197 وڵات، لە دوبەی پایتەختی ئیمارات کۆنفراسی COP28ی ژینگەیی بڕیارێکی پەسەند کرد، بەگوێرەی راگەیەنراوی کۆنفراسەکە “بڕیارەکە مێژووییە” هەموو ئەو وڵاتانە دەردانی کاربۆن کەم دەکەنەوە.

کۆنفراسی COP28 چییە؟

لە ساڵی 1995-ەوە ساڵانە بەبەشداری 197 وڵات جگە لە یەکێتی ئەوروپا کۆنفراسەکە بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ لە 30ی تشرینی دووەم چالاکیەکانی ئەو کۆنفراسە لە ئێکسپۆ سیتی دوبەی بەڕێوەچوو، دوێنێ 12.12.2023 دواین رۆژی کۆنفراسەکە بوو، ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی کۆنفراس پەسەند کرا.

بەگوێرەی بڕیارە پەسندکراوەکە بێت کە 198 لایەنی بەشداربووی کۆنفراسەکە واژۆیان لەسەر رێککەوتنەکە کردووە، دەبێت دەردانی کاربۆن کەمکەنەوە، ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی زیاتری گەرمبوونی زەوی کە بەم بڕیارە چاوەڕێ دەکرێت 1.5 پلەی گەرمی زەوی دابەزێت.

لە راگەیەنراوی کۆنفراسەکە هاتووە، ئامانجی سەرەکی لەو کۆنفراسە ئەوەیە ئایندەیەکی باشتر بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی و هەسارەی زەوی.

لە کۆنفراسەکە سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیری دەرەوە بەشداربوون، لە هەرێمی کوردستانیش سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت بەشداربوون.

پیسبوونی هەوای هەولێر گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز

پیسبوونی هەوای هەولێر گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز