قایمقامیەتی قەزای بازیان - وێنە: 964
فشار کەمدەبێتەوە
11 محاویلەی کارەبا بۆ قەزای بازیان دادەندرێت
پێشەوا محەمەد
11 محاویلە بۆ قەزای بازیان دادەندرێت و قایمقامەکەی دەڵێت، پێشتر فشاری زۆر لەسەر محاویلەکان هەبووە و ئەو محاویلە تازانە ئەو کێشەیە ناهێڵن.
بۆ دانانی ئەو محاویلانە بڕی زیاتر لە 367 ملیۆن دینار تەرخان کراوە.
ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی قەزای بازیان بە 964ـی راگەیاند، دانیشتووانی سنوورەکە زۆر بوون و ئەو محاویلانەی پێشتر هەبوون، بەرگەی ئەو زۆربوونەیان نەدەگرت.
وتیشی، “ساڵانی رابردوو چەندان حاڵەتی تەقینی محاویلەمان هەبووە لە سنوورەکە بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی لەسەریان بووە.
قەزای بازیان نزیکەی 70 هەزار دانیشتووی هەیە و نۆ هەزار هاوبەشی کارەبای هەیە.
11 محاویلەکە بەم شێوەیە لە قەزاکە دادەندرێن:
*دانانی محاویلە و تۆڕی پەستان بەرز و نزم بۆ گەڕەکی گردەنازدار لە شارۆچکەی ئەڵڵایی
*دانانی محاویلەی یاریدەدەر بۆ گوندی ئەڵڵایی.
*دانانی دوو محاویلە بۆ شارۆچکەی تەیناڵی نوێ.
*دانانی محاویلەی یاریدەدەر بۆ شارۆچکەی تەیناڵی کۆن.
*دانانی سێ محاویلە و بۆ شارۆچکەی گۆپاڵە.
*دانانی سێ محاویلە بۆ چەند گەڕەکێک لەناو شارۆچکەی بەردەقارەمان.