شێوازی بەڕێوەبردن

شاندی هەرێم و بەغدا کۆنووسێکیان لە بارەی دەروازەکان واژۆ کرد

964+

ژووری هەواڵ

لە کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیرانی ناوخۆ و دارایی عێراق لە بەغدا، کە دووشەممە کرا، کۆنووسێکی لێکتێگەیشتن لە بارەی شێوازی بەڕێوەبردنی دەروازە سنورییەکانی هەرێم واژو کراوە.

شاندی هەرێم داوای هەموارکردنەوەی یاسای ژمارەی 30 ساڵی 2016ـی دەروازە سنورییەکانی کردووە بۆ ئەوەی حکومەتی ھەرێم بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، لە رووی یاسایی و ئیداریی و دەستورییەوە دەروازە سنوورییەکانی ھەرێم بەڕێوەببات.

رۆژی 21.11.2023 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕیار درا لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغدا پێکبهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە گومرگیەکانی نێوان هەردوولا، بڕیارە ئەم لیژنەیە بەو کارە هەڵسێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی 964، داوایەکی دیکەی شاندەکەی هەرێم ناساندنی دەروازە نافەرمییەکان بووە بۆ ئەوەی دەروازانە بە فەرمی بناسێندرێن و لەلایەن عێراقەوە دانیان پێدا بنرێت.

سودانی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ناوخۆ و دارایی هه‌رێم بە پێ...

سودانی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ناوخۆ و دارایی هه‌رێم بە پێکەنینەوە دەرکەوت