خوێن ببەخشن

کۆیە پێویستى بە خوێنە

964+

وریا فەتاح

لە بانکى خوێنى کۆیە، خۆێنى جۆرى ناقس نەماوە و لە کاتى نەشتەرگەرییەکان و رووداوى بەپەلەدا، تووشى گرفت دەبن.

لە ئاگادارییەکدا کە ئاراستەى ئەو کەسانە کراوە جۆرى خوێنەکەیان ناقسە، تەندروستى کۆیە دەڵێت: داواکارین لەو کەسانەى جۆرى خوێنەکەیان ناقسە و توانای خوێنبەخشینیان هەیە، بێن خوێن ببەخشن.

964 قسەى لەگەڵ هاوکار عەلى، وتەبێژى تەندروستى کۆیە کرد و وتى،”پێویستى زۆرمان بە خوێنى جۆرى ناقسە، بە تایبەت بۆ دۆخى لەناکاو و کاتى نەشتەرگەرى”.

ئەو کەسانەى جۆرى خوێنیان سەر بە پێکهاتەى زائیدە لە بانکى خوێنى کۆیە خوێن دەبەخشن، بەڵام هاوکار عەلى دەڵێت، “کاتێک ئاگادارى بڵاودەکەینەوە ئەو کەسانەى جۆرى خوێنەکەیان سەر بە پێکهاتەى ناقسە نایەن، بۆیە ئێستا لە بانکى خوێن ئەم جۆرە بەردەست نییە”.

“خەڵک هەبووە، لە کاتى رووداوێکى بەپەلەدا بەهۆى بەردەستنەبوونى خوێنى ناقس، تووشى گرفتى زۆر بووە و پەیوەندى بە سەدان شوێنەوەکراوە تا خوێنەکە ئامادە بووە”، هاوکار عەلى واى وت.

هاوڵاتیان دەتوانن رۆژانى شەممە تا پێنجشەممەى هەموو هەفتەیەک، لە کاتژمێر هەشت تا کاتژمێر 10ى بەیانى، سەردانی بانکی خوین له تاقیگەی ناوەندی تەندروستی کۆیه بکەن، بۆ ئەوەى خوێن ببەخشن.

بانکی خوێنی هەولێر: کەس مافی ئەوەی نییە بەناومانەوە با...

بانکی خوێنی هەولێر: کەس مافی ئەوەی نییە بەناومانەوە بانگەواز بکات