ژمارەی گەشتیار زیاد دەکەن

هێڵی ئاسمانی عێراقی ئۆفەرەکانی هەمەچەشن دەکات


ئەحمەد مستەفا

هێڵی ئاسمانی عێراق ئۆفەرەکانی بۆ گەشتیارانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرەوە هەمەچەشنکردن دەبات، تەنیا لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمدا زیاتر لە 194 هەزار سەرنشین گەشتیان کردووە.

گەشتەکان بۆ وڵاتانی دەرەوە و گەشتە ناوخۆییەکانیش بوو لەنێوان پارێزگاکان و شارەکانی عێراق.

بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراقی، ئەندازیار مەناف عەبدولنەعیم لە بڵاوکراوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ 964 ناردووە ئەمڕۆ سێشەممە 12.12.2023 دەڵێت، کۆی سەرنشینەکان گەیشتووەتە 194 هەزار و 55 سەرنشین، کە لە رێگەی هەزار و 349 گەشتەوە، گەشتیارانی سەردانی دەرەوەی عێراق و ناوخۆیان کردووە.

ئەو ئاماژەی بە زیادبوونی ژمارەی گەشتەکان کردووە بەهۆی زۆربوونی گەشتیارەوە، لە ماوەی داهاتوودا ئەوەش لە رێگەی پلانی کارپێکردن و خزمەتگوزارییەوە، کە راستەوخۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن سەرپەرشتی دەکات بۆ هەمەچەشنکردنی ئۆفەرە کێبڕکێکارەکان و زیادکردنی ژمارەی شوێنەکانی “گرین بێرد” بە رێژەی خواست.