جۆرێک فێڵی نوێ سەریهەڵداوە

بە فێڵ دەتبەن بۆ ئەمەریکا

964+

وریا فەتاح

چەند رۆژێکە دیاردەیەکى نوێی فێڵکردن بڵاوبووەتەوە، تەلەفون بۆ خەڵک دەکرێت و فۆڕمى چون بۆ ئەمەریکات بە گەرەنتى بۆ پڕ دەکەنەوە، بەڵام بابەتەکە چون بۆ ئەمەریکا نیە و فێڵە.

هۆگر عەزیز کە پێشتر وتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر بووە، یەکێکە لەوانەى لەلایەن ئەو کەسانەوە تەلەفۆنى بۆکراوە.

ئەو قسەى بۆ 964 کرد و وتى، “بە تەلەفونێک کە ئەمە ژمارەکەیەتى 5351130027، تەلەفونم بۆکرا کە گوایە فۆڕمى چوون بۆ ئەمەریکام بۆ پڕدەکەنەوە، چەند پرسیاریان لەبارەى ژیانى تایبەت و ئاستى خوێندن لێکردم کە گوایە رەزامەندن بە گواستنەوەى من لەلایەن رێکخراوێکى ئەمەریکییەوە، بۆ ئەمەریکا.

کاتێک داواى ماستەرکارت و ئایدى کارتى لێدەکەن، هۆگر عەزیز دەکەوێتە گومانەوە و دەزانێت ئەوە فێڵێکى نوێیە، چونکە جگە لەوە بۆ پڕکردنەوەى کارتەکە داواى 600 دۆلاریشى لێدەکەن.

بەوتەى هۆگر عەزیز، پەیوەندییەکە لە رێگەى کچێک و بە شێوەزارى عەرەبى لوبنانى ئەنجامدراوە، گوایە لە نیۆرکەوە پەیوەندى دەکات، بەڵام ئەو کاتەى ئەو کچە پەیوەندى کردووە، لە ئەمەریکا کاتى دەوام نەبووە و کاتژمێر حەوتى بەیانى بووە بە کاتى ئەمەریکا.

هۆشدارى دەداتە خەڵک، تێنەکەوێت و ئاگادارى ئەو کەسانەبێت و لە حاڵەتى بوونى شتێکى لەو شێوەیە باشترین کار ئەوەیە ئەو ژمارەیە بلۆک بکرێت.

نزیکەی سێ هەزار دۆلاری بە فێڵ لە کەسێک وەرگرت و دەستگیر...

نزیکەی سێ هەزار دۆلاری بە فێڵ لە کەسێک وەرگرت و دەستگیرکرا