چاوەڕێ دەکەن
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ 964: هێشتا راهێنه‌ر ده‌ستی له كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌لید عاره‌ب سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر به 964 راگه‌یاند، هێشتا راهێنه‌ری تۆپی پێی یانه‌كه‌ی ده‌ستی له كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و له په‌یوه‌ندییه‌كدا تایبه‌ت به 964ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چوو، باسیان له كێشه و گرفته‌كانی یانه‌كه و ئه‌نجامه خراپه‌كانی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه كردووه.
وه‌لید عاره‌ب وتی، به دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێین پاره بۆ تیپه‌كه‌مان په‌یدا بكه‌ین، چونكه یانه به‌بێ پاره به‌ڕێوه‌ناچێت.
“یاریزان مافی خۆیەتی داوای موچە و شایستە داراییەکانی بکات”.
سه‌باره‌ت به راهێنه‌ر عه‌باس عوبێدیش، كه ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌یه، وه‌لید عاره‌ب وتی، هێشتا به فه‌رمی نووسراوی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش نه‌كردووه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا، یانه‌كه‌ی هه‌ر كێشه‌ی دارایی نییه، كێشه‌ی هونه‌رییشی له تیپه‌كه‌دا هه‌یه و پێویستی به چاره‌سه‌ره.
یانه‌ی هه‌ولێر شه‌وی رابردوو له یاریگه‌ی خۆیدا له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به 1-4 گۆڵ به یانه‌ی جه‌وییه دۆڕا و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی له‌سه‌ر تیپه‌كه و ئیداره‌ی یانه‌كه دروست كرد و جه‌ماوه‌ری یانه‌كه داوای گۆڕانكاری و چاكسازی ده‌كه‌ن.