لە کەشوهەوای کوردستان کێشەی نییە

باڵندەی هوبارا لە هەرێم زیاد دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی ژینگەی هەرێم و قەتەر لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ زیادکردنی باڵندەی هوبارا لە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە دووەم کۆبوونەوەی دەستەی ژینگەی هەرێم و قەتەڕ بەڕێوە چووە و لیژنەکە لەوێدا پێکهێندراوە و دەست دەکرێت بە هەنگاوی کرداری بۆ زیادکردنی ئەو باڵندەیە.

باڵندەی هوبارا ناوی زانستی “chlamydotis”ـە و چەند وڵاتێكدا دەژی، ئەو باڵندەیە ژیانی لەسەر مێرو یان رووەك و گژوگیاكانە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی 964 لە دەستەی ژینگەی هەرێمەوە دەستیکەوتووە، ئەو باڵندەیە لە هەرێم بە هەرسێ جۆرەکانی بچووک، مامناوەند و گەورە بوونی هەیە و لەگەڵ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان دەگونجێت.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی بە 964 دراون، بیرۆکەی کارەکە دانانی سەنتەرێکە بۆ پێگەیاندن و چاودێریکردن و پاراستنی ئەو باڵندەیە، “چونکە لە جیهاندا روو لە کەمبوونەوەن”.

ئەو جۆرە باڵندەیە بەهۆی راوکردن و گۆڕینی زەوییەکان بۆ نیشتەجێبوون لە لایەن مرۆڤەوە مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.

خێرخوازێک 400 باڵندە و ئاژەڵی کێوی لە راوچی کڕیوە

خێرخوازێک 400 باڵندە و ئاژەڵی کێوی لە راوچی کڕیوە