وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌ی بۆ دێت
بەم زووانە دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كه‌مێك پێش ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ یەک شەممە 10.12.2023 گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دیناری وەک قەرز لە رێگای بانکی رافیدەینەوە واژۆ کرد”.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند، “چاوەڕوانین لە داهاتویەکی نزیکدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێم تا ئێستا موچه‌ی مانگی 9یان وه‌رنه‌گرتووه، له كاتێكدا خه‌ریكه مانگی 12 به نیوه ده‌بێت.
حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی كردووه بۆ وه‌رگرتنی سێ گوژمه‌ی 700 ملیار دینار به شێوه‌ی قه‌رز، به مه‌به‌ستی دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ مانگه‌كانی 7، 8 و 9، تا ئێستا موچه‌ی مانگه‌كانی 7 و 8 دابه‌شكراوه و مانگی 9 نه‌دراوه.
تا ئێستا چاره‌نووسی موچه‌ی مانگه‌كانی 10، 11 و 12یش نادیاره.