وتەبێژی پۆلیسی هەرێم وا دەڵێت
لەماوەی ساڵێکدا 17 هەزار پارچە چەک تۆمارکراون
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
وتەبێژی پۆلیسی هەرێم دەڵێت، لەماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 17 هەزار کەس هاتوون و چەکەکانیان تۆمارکردووە و رووداوی تەقەکردن کەم بووەتەوە.
کارزان ئەمیر وتەبێژی پۆلیسی هەرێم بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، بەهۆی رێکارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ تۆمارکردنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت… بەراورد بە ساڵی رابردوو رووداوەکانی تەقەکردن کەمبووەتەوە و لە ساڵێکدا زیاتر لە 17 هەزار پارچە چەک تۆمارکراون.
وتەبێژی پۆلیسی هەرێم ئەوەش دەڵێت، لەو رێژەیە زۆرترین کەیسی تۆمارکردنی چەک لە دهۆک بووە و کەمترین لە پارێزگای سلێمانی بووە.