لەژێر کاریگەری خواردنەوە کحولییەکان بووە
وەرگەڕانی بارهەڵگرێک پێنج کاتژمێر رێگای دەربەندیخانی داخست
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر لەسەر رێگای نێوان دەربەندیخان سلێمانی لە نزیک گوندی سێدارە وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو.
ئۆتۆمبێلەکە نزیک کاتژمێر 5:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە وەرگەڕاوە، بۆماوەی پێنج کاتژمێریش رێگای دەربەندیخان سلێمانی داخست و ئاستەنگی ھاتوچۆی دروستکردبوو.
پشتیوان عابد بەرپرسی ھۆبەی کارگێڕی لە ھاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ى وت، “ئۆتۆمبێلەکە کۆنتێنەرێک پێداویستی ماتۆڕسکیلی بارکردبوو، بە ئاراستەی دەربەندیخان ھاتووە و وەرگەڕاوە،کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلەکەیان لەسەر رێگاکە لابردووە و ھاتوچۆ ئاسایی بوەتەوە”
ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێرەکەی لەژێر کاریگەری خواردنەوە کحولیەکان بووە و کۆنترۆڵی لەدەستداوە، تەنیا شۆفێری تێدابووە بریندارە و رەوانەی سلێمانی کراوە.