کاندیدە دیارەکان کێن؟

چوارشەممە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

بە فەرمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق چووە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە و لە رۆژی 13.12.2023  پەرلەمانی بۆ کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10.12.2023، کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئەوەی بە 964 وت، کە هەڵبژاردنەکە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە ئەنجامدەدرێت.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کارەکەی دوورخرایەوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کارەکەی دوورخرایەوە

پێشتر، سائر جبوری پەرلەمانتارێکی سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی وتی، تا ئێستا لەلایەن هێزە سونییەکانەوە هەشت کەس بۆ ئەو پۆستە ناویان دەهێنرێت، چوارچێوەی هەماهەنگیش بەپێی شارەزاییان رەزامەندیان لەسەر دەردەبڕێت.

ئەوەی سوننەکان باسیدەکەن، هەریەک لە، سالم عیساوی، مەحمود مەشهەدانی و تەڵاڵ زەوبەیعی-یە زۆرترینی ئەو کەسانەن ناویان دەهێنرێت و چانسیان هەیە بۆ ئەوەی لە کێبڕکێی وەرگرتنی کورسیەکەی محەمەد حەلبوسی کە بەبڕیاری دادگا دورخرایەوە، براوەبن.

دادگای فیدراڵی: حەلبوسی ناتوانێت تانە لە بڕیارەکەی داد...

دادگای فیدراڵی: حەلبوسی ناتوانێت تانە لە بڕیارەکەی دادگا بدات