پارەی عێراقی جۆری 25 هەزار دیناری _ وێنە: 964
پەرلەمانتارێک وەڵام دەداتەوە
بەغدا چ کاتێک موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ دەنێرێت؟
964+
پێشەوا محەمەد
حوکومەتی عێراق بە شاندەکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، ئەگەر پاکتاوی دارایی لەگەڵ هەرێم کرا و بڕە پارەیەک زیاد بوو ئەوا بۆ موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت، ئەوە زانیاریی پەرلەمانتارێکە.
نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ 964ـی روونیکردەوە، بەغدا بە روونی رایگەیاندووە ئەگەر ئەو پارەیە زیاد نەبێت ناتوانێت پارە بداتە هەرێم.
ئەی ئەوکاتە دەبێت حکومەتی هەرێم بۆ موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەران چی بکات؟ ئەوە پرسیاری 964 بوو لە نەرمین مەعروف، ئەمەش وەڵامەکەی ئەوە، “ئێستا هەرێم داوای لە بەغدا کردووە رەزامەندی بدات وەک سێ مانگی رابردوو لە بەغداوە بە قەرز مانگانەی 700 ملیار دیناری بۆ بنێردرێت، ئەگەر هات و بەغدا لە پشکی هەرێم هیچ پارەیەکی نەدایە”.
ئەو پەرلەمانتارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە 700 ملیار دینارەکەی موچەی مانگی نۆی فەرمانبەران وتی، “هیچ کێشەیەکی نەماوە و بانکەکان کێشەی نەختینەیان نەبێت پارەکە دەنێرن”.