مانگێک بوو کاری لێ دەکرا

دۆخی کارەبا باشتر دەبێت و 300 مێگاوات کارەبا گەڕایەوە

964+
موحسین عومەر

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کودرستاندا هاتووە، پڕۆسەی چاکسازیی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات کۆتاییهات و وێستگەکە کەوتەوە کار و نزیکەی 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی گەڕایەوە، بەهۆیەوە ماوەکانی پێدانی کارەبا زیاتر بووە.

رۆژی 24ی 11 وەزارەتی کارەبا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە رایگەیاند، بەهۆی چاکسازی لە دوو وێستگەی کارەبای خەبات لە رۆژی 15.11.2023-ەوە 300 مێگاوات کارەبای نیشتیمانی کەمیکردووە.

کۆتایی ئەم مانگە کارەبای هەولێر ئاسایی دەبێتەوە

کۆتایی ئەم مانگە کارەبای هەولێر ئاسایی دەبێتەوە

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، دوای کوژانەوەی گشتی کارەبا، وەزارەتی کارەبا لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی پارێزگاکانەوە کۆمەڵە رێوشوێنێکی بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا گرتووەتەبەر، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەبوونی ئەو رێکارانە بکرێت.

ماوەی مانگێک دەبێت کارەبای نیشتیمانی حاڵی خراپە، تەنانەت رۆژی 1.12.2023 کارەبای هەموو کوردستان رووبەڕووی کوژانەوەی گشتی بوو.

کارەبای هەرێمی کوردستان دووچاری کوژانەوەی گشتی Shut Down ب...

کارەبای هەرێمی کوردستان دووچاری کوژانەوەی گشتی Shut Down بوو