زیاد لە 60 هەزار گەشتیار له سهری ساڵ لە هەولێر بوون
964+
فەهمی نەبی -هەولێر
زیاد لە 60 هەزار گەشتیاری ناوهڕاست و خوارووی عێراق، بۆ پشووەکانی سەری ساڵ روویان لە شاری هەولێر کردووە، بهمهش لە ماوەی ساڵێکدا، ههولێر ژمارەی پێوانەیی لە هاتنی گەشتیار تۆمار کرد .
ئەمڕۆ دووی کانونی دووەمی 2023، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، ئاماری گەشتیاری ساڵێکی شارهكهى بڵاوکردەوە، بە جۆرێک لە ماوەی یەک ساڵدا، زیاتر لە 2752000 دوو ملیۆن و حەفت سەدوپەنجا و دوو هەزار گەشتیاری ناوخۆ و پارێزگەكانی دیكهی عێراق و بیانی سەردانی شاری هەولێر و دەوروبەریان كردووە.
بەپێی ئاماری گەشتوگوزاری هەولێر، بە تەنیا بۆ بەشداری لە چالاکییەکانی سەری ساڵی 2023، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی روویان لە شاری هەولێر و دەوروبەری کردووە گەیشتۆتە 61658 شەستویەک هەزار و شەشسەدوپەنجا و هەشت گەشتیار، کە بەشی هەرە زۆریان خەڵکی ناوچەکانی ناوهڕاست و خوارووی عێراق بوونە.
بە پێی داتاکانی ساڵی رابردووی گەشتوگوزاری هەولێر بۆ سەری ساڵی 2022 ژمارەی ئەو گەشتیارانەی روویان لە شاری هەولێر کردبوو، 76 هەزار و 550 گەشتیار بووە، ئەمەش بەرارورد بە ئاماری ئەمساڵ نزیکەی 15 هەزار گەشتیار کەمی کردووە.