"ئه‌گه‌ری هه‌یه باڵه‌خانه‌ى گه‌وره تێكبدرێن"
شه‌قڵاوه به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر سه‌لامه‌تى بینا و باڵه‌خانه‌كانى ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له شه‌قڵاوه چه‌ند مانگێكه له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش، پێداچوونه‌وه بۆ سه‌لامه‌تى بیناو باڵه‌خانه‌كانى ده‌كرێت و قایمقامیش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌رى هه‌یه هه‌ندێك باڵه‌خانه‌ى گه‌وره تێكبدرێن.
كاروان كه‌ریم خان قایمقامى قه‌زاى شه‌قڵاوه و سه‌رۆكى ئه‌و لیژنه‌يه به 964ـى وت، چه‌ند مانگێكه به به‌رده‌وامى كار له‌سه‌ر پشكنینى بینا و باڵه‌كانى قه‌زاكه‌ى ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى له سه‌لامه‌تیان دڵنیاببنه‌وه.
وتیشی “بۆ ته‌واوى باڵه‌خانه و بیناكان پشكنینی خاك و نه‌خشه و خزمه‌تگوزارییه‌كانى رزگاركردن و پاراستنى گیانى هاوڵاتیان له‌و شوێنانه ئه‌نجام دراوه”.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وان له شه‌قڵاوه پلانێكی هه‌میشه‌ییان هه‌یه، كه به‌ر له رووداوه‌كان ده‌گرن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له رێگه‌ى ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن.
لیژنه هاوبه‌شه‌كه، نوێنه‌رانى قایمقامیه‌ت و به‌رگرى شارستانى، ئه‌ندازیارى ، شاره‌وانى و نوێنه‌رى دیكه‌شی له‌خۆ گرتووه.
قایمقام ده‌ڵێت، له دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا راپۆرتى كارى لیژنه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌وانیش پێشنیار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكوڕییه‌كانى ئه‌م بینا و باڵه‌خانانه ئاراسته‌ى خاوه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ن.
وتیشی “زۆربه‌یان كه‌موكوڕییان تێدایه و ئه‌گه‌رى هه‌یه باڵه‌خانه‌ى گه‌وره له‌شه‌قڵاوه به‌هۆى كه‌موكوڕى له سه‌لامه‌تییه‌وه تێكبدرێن”.