لێکوڵینەوە دەستیپێکردووە
دوو كه‌س له‌سه‌ر رووداوی ئاگرەکەی سۆران ده‌ستگیر كران
964+
ئاكام غه‌فور
دوو كه‌س له سۆران به‌هۆی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون ده‌ستگیر كران و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، به 964ی راگه‌یاند، “دوو کەسمان دەستگیر کردووە لەسەر رووداوەکە، کە یه‌كێكیان خاوەنی باڵەخانەکەیه و ئه‌وی دیكه‌ش خاوەنی مۆبلیاتێکە، کە لە ناو باڵەخانەکەیەدایه و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت”.
وتیشی، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، لە هۆکاری ئاگرەکە و هۆکاری ئەو ژمارە زۆرەی گیانلەدەستدان دەکۆڵینەوە”.
شه‌وی رابردوو ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له ناوه‌ندی ئیداره‌ی سۆران كه‌وته‌وه له گه‌ڕه‌كی جوندیان و به‌هۆیه‌وه 14 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 7 كه‌سیش برینداربوون.
هاوكات له ناو ئه‌وانه‌ی گیانیان له ده‌ست دا، هاوڵاتی هه‌ولێر و چۆمان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌روه‌ها رۆژئاوای كوردستانیشی تێدایه، كه له باڵه‌خانه‌كه نیشته‌جێبوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا