دوو گرووپ ناویان هاتووە
ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه له عێراق ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9.12.2023 لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی ئاگادارکردەوە، کە ئەمریکا مافی خۆیەتی “بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵام بداتەوە” بۆ هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان له عێراقدا.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سودانی، ئۆستین ده‌ڵێت، “ئەو دوو گرووپەی کەتایب حزبوڵڵا و جولانه‌وه‌ی نوجەبا کە پۆلێنکراون وەک تیرۆریست و ئێران پاڵپشتییان لێدەکات، بەرپرسیارن لە زۆربەی هێرشەکانی دژی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، هه‌روه‌ك لە بەیاننامەکەی پنتاگۆندا هاتووە.
لۆید ئۆستن، جەختی لەسەر ئەوە کردووه‌ته، “واشنتۆن مافی خۆیەتی وەڵامی یەکلاکەرەوە بداتەوە” دژی ئەو گرووپانە، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هێرشانەی کە لەلایەن “میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران”ـەوە دەكرێن، سەروەری و سەقامگیریی عێراق تێکدەدەن، مەترسی لەسەر سەلامەتی هاوڵاتیانی مەدەنی دروست دەکەن، هەروەها رێگری لە هەڵمەتی شکستپێهێنانی داعش دەکەن، و کە ئەم هێرشانە دەبێت دەستبەجێ بوەستن.
هاوکات لە بانگەوازەکەدا ئاماژەی بە پابەندبوونی حکومەتی عێراق کردووە بۆ پاراستنی دیپلۆماتکاران و کارمه‌ندان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی و دامەزراوەکانی هاوپەیمانی.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و زنجیرە هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا شەرمەزار کرد.
ئۆستن پێشوازی لە بەیاننامەکەی ئەلسودانیش كردووه، کە هێرشەکەی شەرمەزار کرد و بە کردەوەیەکی “تیرۆریستی” وەسف کرد کە ئاسایشی ناوخۆی دەوڵەت دەخاتە مەترسییەوە.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا “بە توندی” هێرشە مووشەکییەکانی سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراق ئیدانەی کرد.
"هێرشكرایه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا"
بەرەبەیانیی دوێنێ بە ژمارەیەک مووشەک هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی هەبێت.
هەروەها شه‌وی رابردوو به پێنج درۆن له چه‌ند كاتێكی جیاوازدا هێرش کرایە سەر دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، کە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە نزیکی ئه‌وێدا جێگیرکراون، به‌ڵام هه‌موو هێرشه‌كان به‌رپه‌رچدرانه‌وه و هیچ زیانێكی گیانیان نەبوو.
له‌وه‌ته‌ی 7.10.2023، كه شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌ستیپێكردووه، نزیكه‌ی 80 هێرش كراوه‌ته‌وه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا و نزیكه‌ی 70 سه‌رباز بریندار بوون.