کلینیکی چارەسەری مەمک لە سلێمانی - وێنە: تەندروستی سلێمانی
لە کلینیکی مەمکی سلێمانی
مانگی رابردوو هەشت حاڵەتی شێرپەنجە تۆمار کراون
964+
پێشەوا محەمەد
مانگی رابردوو هەزار و 31 نەخۆش سەردانی کلینیکی مەمکیان کردووە لە سلێمانی و لەو رێژەیە هەشت نەخۆشیان شێرپەنجەی مەمکی هەبووە، ئەوە ئاماری تەندروستی سلێمانییە.
بەڕێوەبەرایەتیەکە بڵاوی کردەوە ئامارەکە لە 1 تا 30.11.2023 بووە، لەو رێژەیە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، 312 نەخۆشیان نوێ بوون، ئەوانەی دیکە پێشتر تۆمار کراون و سەردانیان هەبووە.
لەو هەزار و 31 نەخۆشە، هەشت حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک تۆمار کراوە، 201 حاڵەت بەهۆی بوونی ئازار و 28 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.
هەروەها 333 تیشک گیراوە و 141 سۆنەریش ئەنجام دراوە.
مانگی 10 کلینیکەکە هەزار و 177 سەردانکەری هەبووە و تەنیا یەک حاڵەتی شێرپەنجەی تۆمار کردووە.