سۆراغی 964
لە کەرکوک هیچ کەسێک بەهۆی دەرزی تێکەڵە گیانی لەدەستداوە؟
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دوو رۆژە دەنگۆی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکی کەرکوک بەهۆی دەرزی تێکەڵە بڵاوبووەتەوە، 964 هەوڵی سا‌غکردنەوەی ئەو هەواڵەی دا و تا ئێستا ئەم بابەتە یەکلانەبووەتەوە.
تا ئێستا هەواڵی مردنی گەنجێک بە دەرزی تێکەڵە لە کەرکوک یەکلایی نەبووەتەوە، فەرمانگەی تەندروستی و پزیشکی داد بێ ئاگایی خۆیان لە رووداوەکە دەربڕی ،
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەوەتەی پێنچشەممەوە هەواڵی مردنی گەنجێکی کەرکوک بەهۆی دەرزی تێکەڵە بڵاوبووەتەوە، بەبێ ئەوەی زانیاری تەواو لەسەر ئەو گەنجەی هەبێت، کە دەگوترێت گیانی لە دەست داوە.
بە پێی سۆراغی 964 لە ماوەی دوو رۆژ تا ئێستا دەرنەکەوتووە ئەو گەنجە خەڵکی کەرکوکە یان نا و هەروەها سەرجەمی نەخۆشخانە حکومییەکان رەتی دەکەنەوە حاڵەتی لەو شێوەیە گەیشتبێتە لایان.
شوكر مەحمود لە هۆبەی پزیشکی دادی کەرکوک بە 964ـی وت، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و تا ئەمڕۆش هیچ تەرمێک نەگەیشتووەتە پزیشکی داد، وتیشی ئەگەر ئەو حاڵەتە لە کەرکوک بوایە دەبوو تەرمەکەی بگەیەندرایە هۆبەی پزیشکی دادی شارەکە.
سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک، بە 964 ـی وت، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی لەو شێوەیە نەگەیشتووەتە هیچ نەخۆشخانەیکی شارەکە، روون نییە ئەو کەسە لە کوێ ئەو دەرزیەی لێداوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، هیچ کەسێک سکاڵای تۆمار نەکردووە، چاوەڕوانی رۆژی دووشەممە دەکەین بزانین کەس سکاڵا دەکات یان ئەم بابەتە تەنیا قسەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە.
لە گەرمیان باوی دەرزی تێکەڵە هەر ماوە
ده‌رزی تێكه‌ڵه چییه؟
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه وه‌رزییه‌كانی وه‌ك ئه‌نفله‌وه‌نرا و تا و كۆكه، له هه‌ندێك عیاده‌ی گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كانی پزیشكی، ده‌رزییه‌ك له نه‌خۆش ده‌درێت، كه دوو جۆر ده‌رزی یان زیاتر تێكه‌ڵ ده‌كرێت، زیاتریش ده‌رزییه‌كانی ڤۆڵتارین و دیکادرۆن، یان ئەمۆکسیلین و ده‌رزی دژه هه‌وكردن و جۆری دیكه تێكه‌ڵ ده‌كرێن، كه به شێوه‌یه‌كی كاتی نه‌خۆش هه‌ست به باشبوون ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا داپۆشینی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌یه و دواتر كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ده‌گاته مردنی نه‌خۆشه‌كه‌ش.
پزیشكه‌كان له كوردستان رێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره ده‌رزییانه به‌كار نه‌هێنن و مه‌ترسیداره.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا