ساڵی نوێ گرێبەستەکان هەموار دەکەنەوە

APIKUR: لە کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دوورخراوینەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان کە بە APIKUR ناسراوە و لە ژمارەیەک کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت پێکدێت، گلەیی ئەوەیان لە حکومەتی هەرێم و بەغدا هەیە، کە لە کۆبوونەوەکانی پەیوەست بە پرسی نەوت بەشدارییان پێناکەن و دەڵێن، لە کۆبوونەوەکان دوورخراونەتەوە.

لە دوایین راگەیەندراویدا، کە سەرەتای ئەم مانگە بڵاوکراوەتەوە ، APIKUR داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات، رێگەیان پێبدەن بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆی نێوانیان “تا دانوستاندنێکی دادپەروەرانە بکرێت”.

لە راگەیەندراوەکەدا کۆمەڵەی APIKUR داوای پاراستنی مافەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتدەکات، جەختیش دەکاتەوە یاسایی بوونی گرێبەستەکان.

“ئەندامانی ئەپیکور ئامادەن لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم کۆببنەوە؛ دواکەوتنی بەردەوام تەنیا زیان بە بژێوی ئابووری هەموو عێراقییەکان دەگەیەنێت”، مایڵز کاگینز وتەبێژی APIKUR وای وت.

بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق رایانگەیاندووە، کە لە مانگی یەکی ساڵی 2024 لەگەڵ هەرێم و کۆمپانیاکان پێکەوە گرێبەستەکان هەمواردەکەنەوە.

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان APIKUR لە ساڵی 2023 لەلایەن کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان دامەزراوە و کۆمپانیاکان پێکدێن لە گەنەڵ ئینێرجی، گالف کیستۆن پترۆلیۆم، شەمەران پترۆلیۆم، ئێچ ئێن ئێنێرجی، دی ئێن ئۆ، و هانت ئۆیڵ.

ئەمڕۆ بۆری گواستنەوەی نەوتی کوردستان ئامادە دەبێت

ئەمڕۆ بۆری گواستنەوەی نەوتی کوردستان ئامادە دەبێت