چیتر خوێنەکە ناخرێتە مەزراکانەوە
ژاپۆن چارەسەر بۆ خوێنى کوشتارگەى هەولێر دادەنێت
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
رێکخراوێکی بیانی چارەسەرێک بۆ خوێنی کوشتارگەی هەولێر دادەنێت و چیتر ئەو خوێنە ناخرێتە نێو مەزراکانەوە.
بەشار فەوزی، بەرپرسی ئاوەڕۆ لە فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، بە 964ی وت، لە ناو کوشتارگەی هەولێر، هیچ ئامێرێک نییە بۆ خوێنی ئاژەڵەکان، بەڵکو هەمووی دەخرێتە نێو مەزراکانەوە، ئەمەش مەترسی بۆ ژینگە و دەوروبەری هەولێر دروست کردووە.
بۆ چارەسەرکردنى ئەم دیاردەیە، دەستەی ژینگەی هەرێم بە هەماهەنگی رێکخراوێکی ژاپۆنی، یەکەی چارەسەری دادەنێن و چیتر ئەم خوێنە ناخرێتە نێو مەزراکان، بەڵکو لە رێگای ئامێری تایبەتەوە، هەڵدەگیرێت و فڕێدەدرێت.
لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە 30 کوشتارگەی ئاژەڵ هەن، بەپێى هەڵسەنگاندنی ڤێرتێرنەریی هەرێمی کوردستان، کوشتارگەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکی لێدەربچێت، ئەوانی دیکە هیچ مەرجێکی ستانداردیان تێدا نییە.
پێداچونەوە: وریا فەتاح