"وه‌كو داربڕێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت"
هه‌نگه‌وانه‌كان دارێكی ته‌مه‌ن سه‌روو 100 ساڵ ده‌شێوێنن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندێكى سنوورى ناحیه‌ى سیوه‌یل – باسنێ، دارێكی ته‌مه‌ن سه‌رووى 100 ساڵ له‌لایه‌ن چه‌ند هه‌نگه‌وانێكی نادیار شێوێندراوه، هه‌نگوینه‌كه‌یان بردووه‌و و داره‌كه‌ش به‌ره‌و وشكبوون ده‌چێت.
هێرش جه‌لال، دانیشتووى گوند گومڵێ به 964ـى وت، ئه‌و داره ته‌مه‌نى سه‌رووى 100 ساڵه‌و له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وانه‌كانه‌وه شێوێندراوه.
وتیشی “نازانین كێ ئه‌و كاره‌ى كردووه، به‌ڵام له گونده‌كانى دیكه‌ش ئه‌و حاڵه‌ته بوونى هه‌یه”.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئێستا ته‌نیا یه‌ك ماڵ له‌و گونده‌یان ماوه و ماڵه‌كانى دیكه هه‌مووی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانى شارباژێڕ، وتیشی، “ره‌نگه ئه‌مه ده‌رفه‌تێك بووبێت بۆ هه‌نگه‌وانه‌كان بۆ شێواندنى ئه‌م داره، كه زانیویانه گونده‌كه‌مان زۆر ئاوه‌دان نییه”.
964 په‌یوه‌ندی به عه‌مید هێمن كه‌مه‌رخان وته‌بێژى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه كرد، كه به‌دواداچوون بۆ ئه‌م رووداوه ده‌كه‌ن و كه‌سانى سه‌رپێچیكار ده‌ده‌نه یاسا.
وتیشی، “ئه‌و هه‌نگه‌وانه‌ى ئه‌م كاره‌ى كردووه وه‌ك داربڕێك مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت”.
به پێی رێنماییه‌كانى ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێم، هه‌ركه‌سێك دار ببڕێت سزاى 500 هه‌زار دینار پیبژادنى بۆ ده‌كرێت.
كه‌مه‌رخان، وتیشی “له دادگا ئه‌نجومه‌نێك هه‌یه بڕیار له‌سه‌ر جۆر و ته‌مه‌نى داره‌كه ده‌دات بۆ سزادانى ئه‌و سه‌رپێچیكارانه”.