داری تەڕیان بڕیوەتەوە

كوره‌یه‌كی خه‌ڵووز له‌ شوێنێكی نهێنیدا ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ئاشكرای كرد، لە گوندی پوشێن دەیان داری بەڕووی سروشتی بڕاونه‌ته‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانیشیان ده‌ستیان به‌سه‌ر کورەیەکی خەڵووزدا گرتووه‌، كه‌ له‌ شوێنێكی نهێنیدا بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایگه‌یاند، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ و مەفرەزەیەکی بارەگای بەڕێوبەرایەتییه‌كان لە دوو کاتی جیاوازدا بۆ سنوری گوندی پوشێن، دوای بەدواداچوون لە سنوورەكه‌ بۆ بڕینی ئەو دارانەی کە بینراون، توانرا لە شوێنێکی نهێنی و چڕی سنوورەدا کورەیەکی خەڵووز بدۆزنەوە، کە داری تەڕی تێدا بەکار دەهات بۆ خەڵووزکردن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌، خەڵووزەکە ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا، کە بڕی دوازدە فەردەی گەورە و بچووک بوو لەگەڵ یەک پیکاب دار و پاشان پاشماوەی شوێنەکە تێکدرا.
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی روونیكرده‌وه‌، دادوەری لێکۆڵینەوەی شارەزووریان لێ ئاگادار کردووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ بەدواداچوونیان کردووە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی داربڕ و خاوه‌ن خه‌ڵووزه‌كه‌، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش رێکخراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ ئەنجامدانی رێككاره‌ یاساییه‌كان.

لە گوندێکی ناڵپارێز کەسێک لەسەر خەڵوزکردن دەستگیر کرا

لە گوندێکی ناڵپارێز کەسێک لەسەر خەڵوزکردن دەستگیر کرا