دیمه‌نى یه‌كێك له داره‌كان كه نه‌خۆشییه‌كه‌ى گرتووه‌و به‌ره‌و وششكبوون ده‌چێت. وێنه: 964+
بزانه چ نه‌خۆشییه‌كه؟
به‌ڕوو و مازووه‌كانى سنوورى ناحیه‌ى سیوه‌یل توشی نه‌خۆشی بوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌كی زۆر له دار به‌ڕوو و مازووه‌كانى سنوورى ناحیه‌ى سیوه‌یل – باسنێی سه‌ر به شارباژێر تووشی نه‌خۆشی بوونه و زۆربه‌ى ئه‌و دارانه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌مووى وشك نه‌بووبێت لایه‌كى داره‌كه‌ى وشككردووه.
له سنوورى ناحیه‌ى سیوه‌یل نزیكه‌ى 60 گوند هه‌ن، به‌ڵام زۆرترین دار كه رووبه‌ڕووى نه‌خۆشی و وشكبوون بونه‌ته‌وه له گوندى گۆمڵێ یه.
گوندى گۆمڵێ نزیكه‌ى 15 ماڵ ده‌بن، له زستانان زۆربه‌ى ماڵه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانى شارباژێڕ و له ئێستاشدا ته‌نیا یه‌ك ماڵى لێده‌ژی.
هێرش جه‌لال، خه‌ڵكی گۆمڵێ یه، به 964ـى وت ئه‌و نه‌خۆشییه‌ى دار به‌ڕوو و مازووه‌كانى گونده‌كه‌یانى گرتووه‌ته‌وه، پێیدەڵێن دێمکانە، وه‌ك گۆپکەیەکی گەورە و بەشێوەیەکی جیاواز لەسه‌ر دارەکە دروست دەبێت.
وتیشی “وه‌ك تێبینیمان كردووه، ئه‌و نه‌خۆشییه وادەکات هیچ خۆراکێک نەگاتە دارەکە و بەرەو وشکبوونی دەبات و ناهێڵێت دارەکە گەشە بکات”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، لەناو دارستانەکانی گوندەکەیاندا لە هەر سێ دارێك یەک داریان تووشی ئەم نەخۆشیە بووه‌و یان لایه‌كى داره‌كه‌ى وشككردووه، یان به‌ته‌واوى وشكی كردووه.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌م نه‌خۆشییه له‌به‌شێكی زۆرى گونده‌كانى سنووره‌كه‌یان هه‌یه و داواش ده‌كات لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌رێكی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان بۆ بكه‌ن.