جێگری پارێزگاری کەرکوک وا دەڵێت
رۆژی یەکشەممە لەدامودەزگاکانی عێراق کرایە پشوو
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەپێی ئەو خشتەیە بێت حکومەتی عێراق سەبارەت بە پشووەکانی ساڵ دیاریکردووە، رۆژی 10.12ی هەموو ساڵێک پشووی فەرمی دەبێت بەهۆی سەرکەوتن بەسەر چەکدارانی رێکخراوی داعش.
عەلی حەمادی جێگری پارێزگاری کەرکوک بۆ کاروباری هونەری بە 964ی وت، رۆژی یەکشەممە لەهەموو دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق لەسەرجەم پارێزگاکان پشووی فەرمی دەبێت، بەهۆی رۆژی سەرکەوتن بەسەر چەکدارانی داعش لە عێراق.
بەوتەی جێگری پارێزگاری کەرکوک بێت، بڕیاری پشوو لەم رۆژەدا بۆ کابینەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی حکومەتی عێراق دەگەڕێتەوە.
هێشتا دیار نییە لە هەرێمی کوردستانیش دەکرێتە پشوو یان نا، بەڵام لە ساڵنامەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم ئەو رۆژە وەک پشوو دیارینەکراوە.