بزانە بەڕێوەبەرەکەیان چی دەڵێت

تاکە قوتابخانەکەی کەلار دوای 17 رۆژ بایکۆتی کردەوە

+964

میلاد جەلال – گەرمیان

قوتابخانەی بانە یەکەم قوتابخانەی حکومی بوو لە کەلار، کە دەوامی دەستپێکردبوو، دوای 17 رۆژ ئەمڕۆ ئەوانیش بایکۆتی دەوامیان کرد.

قوتابخانەکە دەکەوێتە ناو پرۆژەی بانە سیتی لە قەزای کەلار، ئێستا نزیکەی 550 قوتابی ھەیە.

ئازاد حاتەم بەڕێوەبەری قوتابخانەی بانە بە 964ى وت، “ئێمە خۆمان لە مامۆستایانی ھاوپیشەمان جیانەکردووەتەوە، ئەمساڵ یەکەم ساڵی دەوامکردنی قوتابخانەکەیە و تازەیە، تەنیا بۆ رێکخستنی قوتابخانەکە ئەو 17 رۆژە دەواممان کردووە”.

دەشڵێت، خۆی دەوام سێ مانگ دواکەوتووە، ئەگەر دەوام دەستپێبکاتەوە ئەوان بەھۆی رێکخستنەوەی قوتابخانەکە مانگێکیتریش دوادەکەوتن، ئەو رۆژانەشی کە دەوامیان کردووە بە شێوەی دەوامی ئاسایی وانە نەوتراوەتەوە بە قوتابیان و تەنیا بۆ رێکخستنەوە بووە.

“لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە بڕیارمانداوە بایکۆتی دەوام بکەینەوە، تا ئەوکاتەی کە داواکاری مامۆستایان جێبەجێ دەکرێت، لەگەڵ ھەموو قوتابخانەکاندا پێکەوە دەست بە دەوامکردن دەکەینەوە”، ئازاد حاتەم وای وت.

لەگەڵ ئەوەی لە هەولێر و دهۆک لە 13.9.2023 وەرزی نوێی خوێندن دەستیپێکردووە، بەڵام لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بە هۆی نەبوونی موچەوە بایکۆتی دەوامی قوتابخانەکان کراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەهۆی بایکۆتەوە 10 مامۆستای وانەبێژ لە کارەکانیان دوور...

بەهۆی بایکۆتەوە 10 مامۆستای وانەبێژ لە کارەکانیان دوورخرانەوە