شوێنی نوێژیشی دەبێت

چوار سێتی تەوالێتی نوێ لە پارکی هەواری شار دروست دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

چوار سێتی نوێی توالێت لە پارکی هەواری شاری سلێمانی دروست دەکرێت، بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت بەوانەوە دەبنە 10 سێتی تەوالێت.

ئێستا پارکەکە لەژێر نۆژەنکردنەوەدایە، زیاتر لە 10 هەزار نەمامی نوێی تێدا رووێندراوە و پەرژینەکەی نوێ دەکرێتەوە و هەر شوێنێکیش کەرپستۆنی شەقامەکانی زیانی پێگەیشتبێت چاک دەکرێتەوە.

پڕۆژەی دروستکردنی سێتی توالێتەکان بڕی 214 ملیۆن و 140 هەزار دیناری لەسەر 15%ـی داهاتی گەشتیاری سلێمانی بۆ دابین کراوە.

فەرەیدوون عومەر، بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار لە سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، پارکەکە خۆی شەش سێت تەوالێتی هەیە و هەر سێتێک هەشت تەوالێتە، چواریان هی ژنانە و چواریان هی پیاوانە و ئەو چوار سێتە نوێیەشی بۆ دروست دەکرێت.

وتیشی، “کۆنەکان نۆژەن دەکەینەوە و شوێنی نوێژیان بۆ دەکەین و تازەکانیش تێیدایە و بەردەوامیش بە پاکوخاوێنی رادەگیرێن”.

پاركی هەواری شار، لە سەر رووبەری چوار هەزار و 400 دۆنم زەوی دروست كراوە، دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای شاری سلێمانی.

پارکی هەواری شار 12 هەزار دار و درەختی چاند

پارکی هەواری شار 12 هەزار دار و درەختی چاند