بە هەرەوەزی کردیان
گوندێکی سەیدسادق بەشداری لە پڕۆژەیەکی قەزای پێنجوێندا کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون، هەر لە چوارچێوەی قەزاکەدا نەمایەوە، خەڵکی گوندێکی سەیدسادق بە هەرەوەزی دەستیانکرد بە چاککردن و نۆژەنکردنەوەی رێگەی گوندەکەیان.
پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون، ژمارەیەک ئەکادیمی و خەڵک خانەخوێی پێنجوێن ئەمساڵ رایانگەیاند، پیل و پاتری کۆدەکەنەوە و دار دەچێنن و خزمەتگوزاری بە خەڵک دەگەیەنن، کارەکانی ئەوان بۆ خزمەتی ژینگەیە بە خۆبەخشی.
لە پێنجوێن زیاتر لە 25 کیلۆ پیل و پاتری کۆکرایەوە
لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری خۆیان ئاماژەیان بەوەکردووە، لە درێژەی کارەکانی هەڵمەتی یەک هەفتەیی بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە و خزمەتی گشتی لە میانی پرۆژەی گەورەی (پێنجوێن شاری فێربوون) لە گوندی گامێشتەپەی سەیدسادق بە کارێکی هەرەوەزی، توانرا سەرجەم چاڵ و تاسەکانی رێگای سەرەکی گوندەکەیان چاکبکرێت.
هاوڵاتییەک بە ناوی نازم عەلی، تێچووی کارەکەی لەئەستۆگرتووە و چیمەنتۆ و چەو و لمی بۆ دابینکردوون، لە هەڵمەتەکەدا خەڵکی گوند بە مەکینە و خاکەناز هاوکاری و بەدەمەوەهاتنیان بۆ چاککردنی رێگەگە هەبووە.