بنکەی سەربازی عەین ئەسەد - فۆتۆ: ئاژانسەکان
چەندەمین هێرشە؟
“هێرشكرایه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 6.12.2023، گرووپی چه‌كداریی “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق”، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند، به فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان “درۆن” هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنکەی ئاسمانی “عەینولئەسەد” لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق.
گروووپه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هێرشه‌كه‌یان “وەک کاردانەوەیەکه بۆ هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غەزە”.
گرووپه‌كه ده‌ڵێن، هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر بنكه‌كه، كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدا جێگیره، ئامانجی خۆی پێكاوه.
به گوێره‌ی زانیاریی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، له‌وه‌ته‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه تا ئێستا نزیکەی 80 هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌م هۆیه‌وه 61 سه‌رباز بریندار بوونه.