گێزەر بخۆ

بە کۆمەڵێک خۆراک چاوەکانت بپارێزە

964+
وریا فەتاح

زۆر شت هەیە کە دەتوانین بیکەین یان بیخۆین بۆ ئەوەی چاوەکانمان تەندروست بن، لەوانە خواردنی خۆراکی تەندروست و خەوتن.

پێگەى Zee News ، لەسەر بنەماى پێکهاتە خۆراکییەکان لیستى کۆمەڵێک خۆراکی بڵاوکردەوە، کە پشتگیری تەندروستی چاو دەکەن و هۆکارن بۆ پاراستنى چاوەکانمان.

لیستەکە لە شێوەى مینیۆدا کۆمەڵێک خۆراک و میوە و سەوزەى تێدایە، جگە لە بەرهەمە شیرەمەنییەکانى وەک شیر و ماست و پەنیر کە هەموو ئەمانە یارمەتی بینایى و تەندروستى چاوەکانمان دەدەن.

ئەمانەى خوارەوە لیستى ئەو خۆراکانەن، کە بۆ تەندروستى چاو پێویستن:

گێزەر
لەناو کوردیشدا وا باوە ئەگەر کەسێک بینایى چاوى زۆر باش بێت پێى دەڵێن ” گێزەرخۆر”، چونکە گێزەر دەوڵەمەندە بە بێتا-کارۆتین، جۆرێکە لە ڤیتامین A کە بۆ بینینی باش گرنگە.

سپێناخ

دەوڵەمەندە بە لوتین و زیاکسانتین، یارمەتی پاراستنی چاوەکان دەدات لە رووناکی و تیشکە مەترسیدارەکان، هەروەها سپێناخ سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڤیتامین C و ڤیتامین E کە یارمەتی پاراستنی خانەکان دەدات لە زیان.

پرتەقاڵ

دەوڵەمەند بە ڤیتامین C، دژە ئۆکسان کە یارمەتی پاراستنی خانەکان دەدات

توتڕک و توو

دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسان کە یارمەتی پاراستنی خانەکان دەدات لە زیان. هەروەها هەنگوین سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڕیشاڵ، کە یارمەتی چاوەکان دەدات تەندروست بن.

چەوریى ماسى

چەوریى ماسى بەتایبەت سەلەمۆن، دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئۆمیگا 3، کە پاراستنی خانەکانی تۆڕی چاو دەدات لە زیان.

هێلکە

دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و ڤیتامین E، یارمەتی پاراستنی خانەکان دەدەن لە زیان، هەروەها هێلکە سەرچاوەیەکی باشە بۆ پڕۆتین.