لە حاسڵاتەوە

پنتاگۆن: رەنگە درۆنەکان بۆ ئێمە نەبێت

+964

ژووری هەواڵ

ئیسرائیل لیستێکی نوێی بڵاوکردەوە بەناوی ئەو وڵاتانەی کە نابێت هاوڵاتیانی وڵاتەکەی گەشتی بۆ بکەن، یاخود دەبێت بە ئاگاییەوە سەردان بکەن، لیستە نوێیەکە 80 وڵاتی لە خۆگرتووە.

کەناڵی ئیسرائیلی دەڵێت لەپاڵ بەردەوامی شەڕەکەدا گفتوگۆیەک لەئارادایە بۆ ئەوەی ئیسرائیل و حەماس دیلە ناساغ و بریندارەکان بگۆڕنەوە.

حەماس رایگەیاند هەموو ئەو دەنگۆیانەی پۆلیسی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە لەبارەی دەستدرێژیکردنە سەر دیلەکانی ئیسرائیل دوورە لە راستییەوە، پێشتر پۆلیسی ئیسرائیل لەبەردەم کنێستی ئیسرائیل وتبووی دیلەکان دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر.

پنتاگۆن دەڵێت: لەوە دڵنیا نین کە درۆنی حوسییەکان بیانەوێت هێرش بکەنە سەر کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا، بەڵام وەک کاردانەوەیەک هەست بە بوونی هەر درۆنێک بکەن دەیخەنە خوارەوە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ناچاربووین کەرەستەی هەموو کۆگاکانمان بگوازینەوە بۆ خوارووی غەزە، چونکە سوپای ئیسرائیل پێی وتووین هێرشی وشکانی دەست پێدەکات و رێگاکان دادەخات.

وەزارەتی فریاگوزاری روسیا دەڵێت بە فڕۆکەیەک 120 هاوڵاتی وڵاتەکەی گەڕاندووەتەوە، پاش ئەوەی لەغەزە گیریان خواردبوو، بەڵام ئاشکرای نەکردووە چۆن هاوڵاتییەکان لەغەزە هاتوونەتە دەرەوە.