دیمهنى ئهو دوو كهسهى دهستگیركراون و پێشمهرگهى ژینگه بڵاویكردووهتهوه
دهڵێن ئهو سنووره پڵنگیشی لێیه
دوو راوچی له شهڕانشی زاخۆ دهستگیركران
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
هێزی پاراستنی ژینگە دوو کەس بە تۆمەتی راوکردنی ئاژەڵی کێوی دەستگیر دەکەن.
دوێنێ دووشەممە 4.12.2023 دوو کەس ویستیان لە زاڵگەی گوندی شەرانش بێنە ناو زاخۆ، لەکاتی پشکنینی ئوتومبێلەکانیان دەرکەوت ئاژەڵی کێوییان راوکردبوو و دەیانویست لە زاڵگەوە تێیپەڕێنن.
جەمال سەعدۆ، فەرماندەی هێزی دهۆکی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە بە 964 وت “ئەمە یەکەم حاڵەت نییە، بەڵکو پێش ساڵێکیش کەسێکی ترمان دەستگیرکرد، ئەویش بەهەمان شێوە ئاژەڵی کێوی راوکردبوو”.
ئاماژهى بهوهشكرد، ئەمانە دەدرێن به دادگا و سزای خۆیان وەردەگرن بۆ ئەوەی چیتر راوی ئاژەڵی کێوی نەکەن و سروشتی جوانی کوردستان نەشێوێندرێت.
بە قسەی خەڵکی گوندی زاڵگە، بەهۆی ئەوەی راوکردن لەو ناوچەیە قەدەغەیە، جگە لە مەڕ و بزنی کێوی تەنانەت ورچ و پڵنگیش بیندراون، بۆیە داوایان كردووه ئەو کەسانەی دەیانەوێ ئەو ژینگە ئارامە لەو ئاژەڵانە تێکبدەن، دەستگیر بکرێن.
پێداچوونەوە: موحسین عومەر