لە سنوری دوزخورماتو ژمارەیەک تەقەمەنی و پاشماوەی مەترسیدار لەناوبران
964+
سیروان خورشید – دوزخوماتوو
تەقەمەنی و پاشماوەی مەترسیدار لە ناحیەی یەنگیجەی سنووری دوزخورماتوو دۆزرانەوە.
لەلایەن هێزەکانی لیوای 63ـی حەشدی شەعبییەوە ژمارەیەک تهقهمهنى و پاشماوەی جەنگیی دۆزرانەوە کە دهڵێن پاشماوهى چەکدارانی داعش و گروپەکان و رژێمی پیشووی بەعسن.
عەلی هاشم حوسەینی، وتەبێژی فەرمی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی بە 964ـی وت، لەدواى ئهنجامدانى ئۆپراسێونەکانیان لە سنووری دوزخورماتوو ژمارەیەک مۆڵگەی خۆحەشاردانیان دهست بهسهرداگرتووه.
وتیشی “لهو شوێنانه ژمارەیەک گولەهاوەن و RBG و چەندین بۆمبی چێنراو و ئامادەکراومان دۆزییەوە و لەلایەن تیمی ئەندازیاریی و پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنییەوە پووچەڵکرانەوە و دواتر تەقێندرانەوە”.
باس لهوهش دهكات، ئەو تەقەمەنییانە پاشماوەی چەکدارانی داعشن و گومان دەکەن بۆمب و جۆرەکانی تری تەقەمەنی لەو سنوورە هەبێت.
ئهو بهرپرسه به پێویستى دهزانێت ھاوڵاتیان لەو ناوچانە دووربکەونەوە کە ھێشتا مەترسی بوونى بۆمب و تەقەمەنییەکانی لێدهكرێت.
ناحیەی یەنگیجە بە دووری دوو کیلۆمەتر دەکەوێتە خوارووی قەزای دوزخوماتوو و لەساڵی 2014 بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەو ناحیەیە و چەند شوێنێکی تری ناوچەکە لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعشدا بوون.
پێداچوونەوە: موحسین عومەر