ناجێگیریی بەهای دینار

بانکی ناوەندی: پێدانی باج لە خاڵە سنورییەکان دەبێتە ئەلیکترۆنی

964+

ژووری هەواڵ

پێدانی باج و گومرگ لە تەواوی خاڵە سنوورییەکانی عێراق دەکرێتە شێوەی ئەلیکترۆنی، بانکی ناوەندی دەڵێت، باج و گومرگ بە دیناری عێراقی دەبێت و ئەمەش “دەبێتە هۆکارێک بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار”.

بە گوێرەی راگەیەندراوێک کە ئەمڕۆ دووشەممە 4.12.2023 لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوکراوەتەوە، بەئەلیکترۆنیکردنی پرۆسەی پێدانی باج و گومرگ و قەدەغەکردنی دراوی بیانی بە مەبەستی بەهێزکردنی ژێرخانی دراوی نیشتمانییە.

بەهۆی ناجێگیریی بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریداوە لە ساڵی ئایندەوە چەندین رێوشوێنی نوێ لە پێناو سەقامگیری دینار بەرامبەر دۆلار بگرێتەبەر و رێگری بکات لە سپیکردنەوەی پارە و بردنەدەرەوەی دۆلار لە عێراقەوە بە شێوەیەکی نافەرمی.

یەکێک لەو رێوشوێنانەی لەو پێناوەدا دەگیرێتەبەر، بریتییە لە ئەنجامدانی مامەڵە ناوخۆییەکان بە دیناری عێراقی لە بری بەکارهێنانی دۆلار.

عێراق و ئه‌مریكا له‌ باره‌ی دۆلاره‌وه‌ رێككه‌وتنیا...

عێراق و ئه‌مریكا له‌ باره‌ی دۆلاره‌وه‌ رێككه‌وتنیان كرد