پێشانگایەکی کتێب گەنجان پەلکێشی خوێندنەوە دەکات
“800 سەرچاوەی تێدایە”
میدیازان – هونەر فارس – کەلار
پێشانگایهكی كتێب له كهلار به 800 سهرچاوهوه گهنجانی كهلاری لهخۆی كۆكردووهتهوه.
پێشانگاکە لەلایەن دەزگای فام بۆ چاپ و بڵاوکردنەوه کراوەتەوە و بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ بۆ ١١ی شەو بەردەوام دەبێت.
سامان محەمەد، بەرپرسی دەزگای فام و سەرپەرشتیاری پێشانگاکە قسەی بۆ میدیازان کرد لەبارەی ڕۆڵی خوێنەران و وتی، سەرباری ئەو کەشە ئەلیکترۆنیەی لە ناو جیلی گەنجاندا هەیە، هێشتا بەشێک لە گەنجان گرنگی تایبەت بە کتێب دەدەن و هەمیشە بەدوای سەرچاوەی نوێدا دەگەڕێن.
فەهمی سەعد، یەکێک لەو خوێنەرانەی لە پێشانگاکەدا بەدوای سەرچاوەی نوێدا دەگەڕا، وتی، “خوێندنەوە وەک نان و ئاو بەپێویست دەزانم بۆ گەنجان، گەنجان پێویستە لەپاڵ ئیش و کاری رۆژانە و بەکارهێنانی مۆبایلدا بەشێک لە کاتەکانیان بۆ خوێندنەوە تەرخان بکەن و هەمیشە گرنگی بە ناوڕۆک و سەرچاوەی جیاوازی کتێبەکان بدەن.”