گەچ رێژی راکێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوەکە کراوە. وێنە: فەرمانگەی ئاوی شارەزوور.
با 60 سانتیمەتر دووربێ
باخچە و تانکی لاببەن تۆڕی ئاوتان بۆ رادەکێشن
964+
ئەحمەد مستەفا
فەرمانگەی ئاوی شارەزوور، بۆ راکێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە، داوا لەماڵەکانی گەڕەکێک دەکات باخچە و تانکی بەردەرگاکانیان لاببەن.
فەرمانگەکە لە ئاگاداری نامەیەکدا داوای لە دانیشتوانی گەڕەکی هەواری شار کردووە لە قەزای شارەزوور، سبەی یەكشەممە 3.12.2023 دەستدەکەن بە کارەکە، ئەگەر بەدەمیانەوە بچن، کارەکەیان زوو بە ئەنجام دەگات.
فەرمانگەکە داوایکردووە، هەر خانوویەك (باخچە، تانکی یان هەر پێداویستیەك)ی لەبەر دەرگاکەیان هەیە دەبێت لای بدات، هەروەک ئەو فەرمانگەیە رێنمایی دانیشتووانی ئەو گەڕەکەی کردووە.
داواشیکردووە، بۆ ئەوەی هەڵکەندنی چاڵەکان نەبنە هۆی تێکدانی پێداویستییەکان و هۆکارێک بێت بۆ بەدەمەوەهاتنی زوو و بەجێ گەیاندنی کارەکانی پڕۆژەکە، بە دووری 60 سانتیمەتر لە ستوون(عاموود)ی کارەباوە پێداویستییەکانی بۆ بگوازرێتەوە.