"گەشکەی هەبووە"

لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک منداڵێکی 5 ساڵە گیانیلەدەستدا

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

نزیکەی کاتژمێریك لەمەوبەر لە کاتی رووبەڕووبونەوەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە قەزای بازیان منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵە گیانیلەدەستدا.

ئیسماعیل ئەحمەد قایمقامی قەزای بازیان بۆ 964 وتی، تۆمەتبارێک لە شوێنێکی دیکەوە رایکردبوو بۆ بازیان، کاتێک هێزە ئەمنییەکان دەچن بۆ دەستگیرکردنی رووبەڕووبونەوە و تەقەکردن روودەدات، دوای ئەوەی هەڵدێت لەو شوێنە، لە شوێنێکی دیکەی ناو بازیان ئۆتۆمبێڵێکی هێزە ئەمنییەکان پێشی ئۆتۆمبێڵەکەی تۆمەتبارەکە دەگرن و پێکدادان روودەدات، منداڵەکە لە نزیکی ئەو رووداوە بووە.

قایمقامی بازیان دەڵێت، منداڵەکە بەهۆی گوللە نەمردووە، بەڵکو خۆی گەشکەی هەبووە بەهۆی دەنگی بەرزی پێکدادانی ئۆتۆمبێڵەکان منداڵەکە مردووە.

بەپێی زانیارییەکانی 964 تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

داڕشتنەوەی: فەهمی نەبی

جێگە بۆ کاسبکارانی بازیان دیاریکرا و بەناویان دەکرێت

جێگە بۆ کاسبکارانی بازیان دیاریکرا و بەناویان دەکرێت

چوار رووداوی هاتوچۆ لە بازیان روویان داوە

چوار رووداوی هاتوچۆ لە بازیان روویان داوە