بورجەکەت بۆ ئەمڕۆ

دووانەکان دەبێت راستگۆییان بەرامبەر خۆشەویستەکانیان ئاشکرا بکەن


+964

ژووری هەواڵ

بورجەکەت بۆ ئەمڕۆ 02.12.2023 شەممە

1- کاوڕ 21/3-20/4
خۆت بەدوور بگرە لە بیرکردنەوەی سلبی لەرووی پیشەییەوە و ئەرکەکانت بەشێوەیەکی دروست بەئەنجام بگەیەنە، رێگامەدە توڕەیت ببێتە هۆی ئەوەی خۆشەویستەکەت بێتاقەت بکات و ناکۆکی لەنێوانتان دروست ببێت، هەوڵبدە شەوانە لەکاتی خۆیدا بخەوە.

2- گا 21/4-20/5
متمانەت بەخۆت هەبێت، چونکە ئەمە باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت و بەربەستەکان تێپەڕێنیت، باشترە بەشداری چالاکی کۆمەڵایەتی و بۆنەکان بکەیت و لەگەڵ هاوڕێکانت دڵخۆش بیت، گرنگە کەمێک بحەوێیتەوە پشوو بدەیت.

3- دووانە 21/5-21/6
پێش ئەوەی هەر بڕیاڕێک بدەیت لەرووی پیشەییەوە هەوڵبدە بەدواداچوونی بۆ بکەیت، خۆشەویستەکەت چاوەڕێ دەکات تا دڵنیابێتەوە لە راستگۆی هەستەکانی تۆ، لەرووی تەندروستیەوە کەمێک ناجێگیریت.

4- قرژاڵ 22/6-22/7
پەرۆشیت بۆ کارەکەت لەدەستدەدەیت، بەهۆی بەرپرسەکانتەوە، لەرووی سۆزداریەوە زیاتر بایەخ بدە بە خۆشەویستەکەت تا پەیوەندیتان باشتر بێت، راهێنانی وەرزشی بەردەوام ئەنجام بدە لەپێناو پاراستنی تەندروستیت.

5- شێر 23/7- 22/8
هەوڵبدە پارێزگاری لە تواناکانت بکە بۆ ئەوەی بەرێگایەکی دروست ئامانجەکانت لەرووی پیشەییەوە بەدەستبهێنیت، بیرکردنەوە بەشێوەیەکی ئیجابی و ئاسوودەیی یارمەتیت دەدات لەرووی سۆزداریەوە هەنگاوی نوێ بنێیت، گوێگرتن لە میوزیک ئارام دەکاتەوە.

6- فەریک 23/8-22/9
باش نییە هەموو کاتەکانی ژیانت بکەیتە قوربانی کارەکەت، بەڵکو دەبێت کاتێکی دیاریکراوی بۆ دابنێیت، وازبهێنە لە گفتوگۆی زۆر لەگەڵ هاوبەشی ژیانت یان لەرووی کۆمەڵایەتیەوە، لەکاتێکدا دەزانیت سوودی نییە و تەنها تووشی دڵەڕاوکێت دەکات، ئاگاداری تەندروستی خۆتبە.

7-تەرازوو 23/9-22/10
کەسانێک لەسەر تۆ دەدوێن لە کارەکەت و دەیانەوێت وێنەی تۆ ناشرین بکەن، هەربۆیە باشترە ئاگاداربیت، کاتێک نێوانتان لەگەڵ خۆشەویستەکەت خراپ دەبێت هەوڵبدە هێمنی بپارێزە بۆ ئەوەی چارەسەرێکی گونجاو بدۆزیتەوە، لەرووی تەندروستیەوە بارودۆخت لە ئێستادا جێگیرە.

8-دووپشک 23/10-21/11
هەرگیز بڕیاڕی خێرامەدە و مەچۆرە ژێر قسەی هاوپیشەکانتەوە، بایەخ بە پەیوەندی سۆزداریت بدە و رێگامەدە رۆتین زاڵبێت بەسەرتدا، ئەگەر هەست بە توڕەی کرد بەدوای رێگایەکدا بگەڕێ ئارام بیتەوە.

9- کەوان 22/11-20/12
رووبەرووی بەربەستی نوێ دەبیتەوە و دەبێت ئامادەبیت کێبڕکێ بکەیت و تەواوی کارەکانت رێکبخەیتەوە، کاتێک بەدوای پەیوەندیەکی نوێدا دەگەرێیت هەمان هەڵەکانی رابردوو دووبارە مەکەرەوە، لەرووی تەندروستیەوە کێشەت نییە.

10- گیسک 20/12- 19/1
کاتێک هەست بە دڵەڕاوکێ کرد بەرامبەر بە کارەکەت، کێشە دروست مەکە و هەوڵبدە بەخێرایی چارەسەری بکە، وازبهێنە لە یادگاریەکانی رابردوو، تەنها بیر لە ئێستا بکەرەوە، ئاگاداری ژەمە خۆراکیەکانت بە.

11- سەتڵ 20/1-18/2
زیاتر سەرنج بدەرە ئامانجەکانت و پرۆژەکانت، بەڵام متمانەت بەخۆت هەبێت، ئەم ماوەیە رەنگە تووشی کێشەی خێزانی ببیت، ئەگەر هەست کرد تەندروستیت باش نییە سەردانی پزیشک بکە.

12- نەهەنگ 19/2-20/3
باشترە تەواوی ئەرکاکانت بەباشی جێبەجێ بکەیت بەبێ ئەوەی پەستانی قورس بخەیتە سەرشانت و ماندوو ببیت، رێگامەدە هیچ کەسێک دەست وەربداتە نێوانی تۆ و خۆشەویستەکەتەوە، ئاگاداری باری تەندروستیت بە.