بەشەناوخۆییەکانى کۆلێژی پزیشکی زانکۆى گه‌رمیان ده‌رمانڕێژ كران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌شی ناوخۆیی  كچان و كوڕان له‌ كه‌مپی به‌رده‌سوورى سنوورى گه‌رمیان، ده‌رمانڕێژ كران، كاروبارى خوێندكارانیش ده‌ڵێت “بۆ قلاچۆكردن و له‌ ناوبردنی مێروو مێشوله‌یه‌”.

كاره‌كه‌ له‌ سه‌ر داوای به‌ڕیوبه‌رایه‌تی كاروباری خۆیندكاران و له‌لایه‌ن به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆی گه‌رمیان به‌ هاوكاری به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی مه‌ڵبه‌ندی خۆپاراستنی ته‌ندروستی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌چوو.

زانكۆى گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا جگه‌‌ له‌ ده‌رمانڕێژكردنی هه‌ردوو به‌شی ناوخۆیی  كچان و كوڕان،‌ بینای كۆلیژی پزیشكی ده‌رمانیش ده‌رمانڕێژ كرا.

ده‌شڵێت “قەڵاچۆكردن و له‌ ناوبردنی ئه‌م جۆره‌ مێروانه‌ هۆكارێكی باش ده‌بێت بۆ رێگریكردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی”.

خوێندكاران سوورن له‌ سه‌ر داخستنى كۆلیژى پزیشكیى گه‌...

خوێندكاران سوورن له‌ سه‌ر داخستنى كۆلیژى پزیشكیى گه‌رمیان