لە سنووری شارەوانییەکانی دهۆک

3300 تەنکەی خۆڵ بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکرا

964+

توانا نەقی

لە ناحییەکانی کەڵەک و بجیل سەربە پارێزگای دهۆک 3300 تەنەکەی خۆڵ بە خۆڕایی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکرا، پرۆسەی دابەشکردنەکەش بەردەوام دەبێت.

تەنەکەی خۆڵەکان 120 لیتریە و لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی ئاکرێ و بە هاوکاری کۆمپانیایەک دابەشکراوە.

بڵند رەزا سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ لە رێگەی شارەوانییەکانی دهۆکەوە رایگەیاندووە، بڕیارە لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا لە سنووری 20 شارەوانی قەزاکانی ئاکرێ، بەردەڕەش و شێخان 55 هەزار تەنەکەی خۆڵ دابەشبکەن.

وتیشی، دابەشکردنی ئەو تەنکە خۆڵانە بە قۆناغ دەبێت و تا دابەشکردنی 55 هەزار دەڕۆن و بێ بەرامبەر بە ئامانجی پاکڕاگرتنی ژینگە دابەشی دەکەن.

هەر ماڵێک و یەک تەنەکەی خۆڵی بەردەکەوێت و لەگەڵ دابەشکردنی ناو ژەمارە تەلەفۆنی خاوەن ماڵەکە وەردەگرن.