زیاتر لە 14 کاتژمێرە کوژاوەتەوە

کارەبای هەرێمی کوردستان دووچاری کوژانەوەی گشتی Shut Down بوو

964+

فەهمی نەبی

لە دوێنێ شەوەوە وێستگەی غازیی کارەبای هەولێر رووبەڕووی کوژانەوەی گشتی Shut Down هاتووە و بەمەش کارەبای نیشتیمانی لەهەموو هەرێمی کوردستان پچڕا.

سەرچاوەیەک لە وێستگەی غازیی کارەبای هەولێر بە 964ی وت، بەهۆکاری کەوتنی لاینێک لە تاسڵوجە لە دوێنێ شەوەوە کارەبای هەرێمی کوردستان رووبەڕووی کوژانەوەی گشتی هاتووە و دوای زیاتر لە 14 کاتژمێر نەتوانراوە چارەسەر بکرێت.

بەگوێرەی وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەمساڵ ئەوە یەکەمجارە کارەبای هەرێم رووبەڕووی ئەم حاڵەتە ببێتەوە.

لەگەڵ دەستپێکی وەرزی زستان کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەمیانکردووە، وەزارەتی کارەبا دەڵێت خواست لەسەر کارەبا شەش هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا بەرهەمهێنان تەنیا سێ هەزار مێگاواتە و زیادکردنی بەرهەمیش پێویستی بە سووتەمەنی و بوودجە هەیە.

هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای نێوان سلێمانی و هەولێر لە...

هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای نێوان سلێمانی و هەولێر لەکارکەوتن

بەهۆی نەبوونی کارەباوە یاری نێوان زاخۆ و قاسم نەکرا

بەهۆی نەبوونی کارەباوە یاری نێوان زاخۆ و قاسم نەکرا