نهێنی چاندنی سێوی بن ئەرز دەزانن؟

سێوی بن ئەرز پێگەشت و بە هەزار و 500 دینارە

964+
ئەحمەد مستەفا

سێوی بن ئەرز، بە سور و سپی لە دەشتی شارەزوور بەرهەم هات تا بەهار دەمێنێتەوە، ئەو جوتیارەی کە بەرهەمی هێناوە دەڵێت، سێوی بن ئەرز ئەوەی باشە یەکجار چاندت ساڵانە خۆی دروست دەبێتەوە.

لە بازاڕدا کیلۆی بە هەزار و 500 دینارە، بۆ ترشیات، ترخێنە و خواردنی خەڵک دەیکڕن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.11.2023، بەیاد غازی، جوتیار لە دەشتی شارەزوو بۆ 964 قسەیکرد دەڵێت، له ئێستاوه تا نزیک بەهار سێوی بن ئەرز بوونی هەیە، من نزیکەی 10 ساڵە هەمان سێو بەکاردەهێنم، یەک دانه بڕوێنه هەر لەو شوێنەدا ساڵانه خۆی سەر دەردەهێنێتەوە.

ئەوەی ئێستا بەرهەم هاتووە دوو جۆرن سوور و سپی، بە وتەی ئەو جوتیارە بێت، خێزانەکان دەتوانن، وەک ترۆزی سێوی بن ئەرز له خوێدا هەڵبگرن و هاوین به کاریبهێنن، ئەوەش بە ساغی یان لەتکراوی بۆ هەردوو جۆرەکه دەتوانی، سوێری بکەی و راستەوخۆ هەڵبگیرێت”.

سێوی بن ئەرزی گۆپتەپە دەنێردرێتە ناوەڕاست و خوارووی عێ...

سێوی بن ئەرزی گۆپتەپە دەنێردرێتە ناوەڕاست و خوارووی عێراق