بەرەوو بنکەکانی مەشقکردن
وەزارەتی پێشمەرگە بۆ هێزەکانی لیوای 20: شەممە ئامادە بن
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری ئەو کەسانە دەکات کە بۆ لیوای 20ـی پیادە ناویان هاتووەتەوە ، رۆژی شەممە 2.12.2023 ئامادەیی خۆیان دووپاتبکەنەوە و پەیوەندی بە بنکەکانی مەشقەوە بکەن.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.11.2023 بڵاویکردووەتەوە، هەرکەسێک لەو کاتەی بۆی دیاریکراوە پەیوەندی نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت و دەشڵێت، دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن بۆ دۆزینەوەی ناو و ئەو بنكانەی مەشق كە بۆیان دیاریكراوە.
پێشمەرگەکانی لیوای 20ـی هاوبەش ژمارەیان زیاتر لە سێ هەزار و 700 پێشمەرگەیە و بەمەبەستی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی کە لەدوای مانگی ئۆکتۆبەری 2017-ەوە لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دروستبووە، دامەزراون.
پێشمەرگەکانی لیوای 20، لە ساڵی 2021 لە سەر یەکەكانی 70 و 80 لە ناوچەکانی ئەتروش، بنەسڵاوە، دۆڵەبەفرە و کانی گۆمە بۆ ماوەی مانگێک راهێنانی سەربازییان کردووە، بهڵام وهك خۆیان دەڵێن، تا ئێستا هیچ موچەیهکیان وەرنەگرتووە.
موچە و پڕچەککردنیان لەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراقە.