یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاندووە
مامۆستایان دەتوانن به نرخێكی ههرزان ببنه خاوهنی کارتی بانکی ISIC
964+
فەهمی نەبی
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند گرێبەستێکیان لەگەڵ بانکی FIB عێراقی کردووە و لەمەوبەدوا مامۆستایان دەتوانن به نرخێكی ههرزان ببنه خاوهنی کارتی (ISIC).
ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ بانکی یەکەمی عێراقی گرێبەستی دەرهێنانی ئەم جۆرە کارەتەیان کردووە، هەر مامۆستایەک دەتوانێت بە نرخی 11 هەزار دینار و 250 دینار ببێتە خاوەنی کارتی جۆری ISIC.
ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، لایەنە باشەکانی ئەم کارتە بانکیە ئەوەیە مامۆستایان دەتوانن هەفتانە یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار رابکێشن لە دەرەوەی وڵات بەهەمان ئەو نرخەی بانکی ناوەندی دیاریکردووە، هاوکات هەڵگرانی ئەو کارتە دەتوانن بە بەهای 13 ملیۆن دینار شت بکڕن.
یەکێکی دیکە لەلایەنە باشەکانی ئەو کارتە بانکیە، لەگەڵیدا ئەپڵیکەیشنێک دادەبەزێنی بەهۆی ئەم کارتەوە داشکان لە 1500 شوێن بۆ مامۆستایان دەکرێت کە پەڕاوگە، کۆمپانیای فڕۆشتنی تکتی فڕۆکە، مارکێت و دوکانی فرۆشتنی جلوبەرگ دەگرێتەوە، ئەمەش بەوتەی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان.
یەکێتی مامۆستایان رایگەیاندووە، لە رۆژی یەکشەممەوە 3.12.2023 هەموو مامۆستایەک دەتوانێت ئەو کارتە بەو جۆرە داشکانە بە دەستبهێنێت.
کارتی ISIC چییە؟
کارتێکی بانکی FIB عێراقیە هەڵگرانی ئەو کارتە دەتوانن بۆ سهفهرو فرۆكهخانهو ماركێتهكان و فرۆشگه ئهلیكترۆنییهكان و زۆر شوێنی دیكه بهكاربهێنێت، ههروهها وهكو ناسنامهیهكیش وایه بۆ مامۆستایان، مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی وای وت.
یەکێتی مامۆستایان دەڵێت، تەنیا ئەو مامۆستایانە دەتوانن سوود لەم داشکانە وەربگرن کە ئەندامی یەکێتی مامۆستایانن، هاوکات دەرهێنانی ئەو کارتە بانکیە بۆ خەڵک بە 33 هەزار دینارە و بۆ مامۆستایان بە 11 هەزار دینار و 250 دینار دەبێت.