دیمەنێک کە تاوەرێکی کارەبا لە سلێمانی نیشان دەدات _ وێنە: 964
دانانی محاویلەیە
کارەبای سلێمانی لە گەڕەکی چوارچرا پڕۆژەیەک جێبەجێ دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
كاره‌بای سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌بڕی زیاتر له 130 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له گەڕەکی چوارچرای سلێمانی جێبه‌جێده‌كات.
پرۆژه‌كه‌ش بریتییه له دانانی دوو محاویلەی یاریدەدەر کەهەریەکەیان توانای پێدانی 400 کی ڤی ئەی کارەبایان هەیە.
سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 29.11.2023 بە 964ی وت، “محاویله‌یەکی یاریدەدەر به‌توانای 400 كی ڤی ئه‌ی بۆ محاویله‌كانی ژماره 1+4+15 فیده‌ری 212 چوارچرا، هەروەها دانانی 2 محاویله‌ی 400 كی ڤی ئه‌ی بۆ محاویله‌كانی 18+33+39 له‌فیده‌ری 212 له گه‌ڕه‌كی چوارچرا دەکەونە چوارچێوەی پڕۆژەکەوە”.
بودجه‌ی پڕۆژه‌كه بریتییه له 130 ملیۆن و سێ سه‌د و بیست و حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د دینار، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای كاربین جێبه‌جێ ده‌كرێت، بە وتەی سیروان محەمەد بێت، “پڕۆژەکە له ماوه‌ی 45 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو دەبێت”.