دوائاگاداریشیان داوه‌ته‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ وتێله‌كان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌یه‌كه‌ فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ پڕۆژه‌ جیاجیاكانى سنووره‌كه‌ى به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌ و پابه‌ندی رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كانیان ده‌كات، دوایین سه‌ردانیشیان بۆ وتێل و مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانى سنووره‌كه‌ی بووه‌.

سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ 964ـى وت، هه‌ر وتێل و مۆلیده‌یه‌كی گه‌ڕه‌كه‌كان كه‌ سه‌ردانیان كردبێت ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ردانى فه‌رمانگه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى رێنماییه‌كانیان.

وتیشی “سێ وتێل له‌ناو هه‌ڵه‌بجه‌ و ته‌وێڵه‌ و ژماره‌یه‌ك مۆلیده‌ى ناو هه‌ڵه‌بجه‌ش سه‌ردانمان كردوون و ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه‌مان بكه‌ن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا به‌پێی رێنمایی ژماره‌ (1)ـى ساڵى 2022 پێویسته‌ ته‌واوى پڕۆژه‌كان پابه‌ندی رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كان بن، وتێل و مۆلیده‌كانیش به‌شێكن له‌و پڕۆژانه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ دوائاگادارى داوه‌ته‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كه‌ سه‌ردانیان بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا كه‌مترین ژماره‌یان به‌ده‌م ئه‌م ئاگادارییه‌وه‌ چوونه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ ده‌ڵێت، زۆربه‌ى پڕۆژه‌كانى سنووره‌كه‌یان پابه‌ندی رێنماییه‌كانى ژینگه‌یی نین و سه‌رپێچییه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كردووه‌، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ى رێنماییه‌كانیانه‌وه پابه‌ندیان بكه‌ن و‌ كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر ژینگه‌ى شاره‌كه‌یان دروست نه‌كه‌ن.

كانه‌ به‌رده‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ مۆڵه‌تى 10 رۆژیان پێد...

كانه‌ به‌رده‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ مۆڵه‌تى 10 رۆژیان پێدراوه‌

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ فریاى

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ فریاى "خاتوون شا " كه‌وت