کەش جێگیرە و بارانیش نابارێت

964+

توانا نەقی

دوێنێ کەشەکە لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم تەڕوتوشی و باران بوو، بەڵام ئەمڕۆ خۆشی کردووە و بە پێی پێشبینی کەش و هەوا ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، بەڵام باسی باران بارینی نەکردووە بەم زووە.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما بە جێگیری ماونەتەوە بەڵام سبەینێ دوو پلەیەک بەرزتر دەبنەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 28.11.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
خێراىی با / لە سەر خۆ (5 – 15) کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات.
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین/ لە نێوان (8 – 10) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 24 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 9 پلەى سیلیزى
سۆران: 19 پلەى سیلیزى