هەلی کاریشی تێدایە

کارگەیەکی شیش و ئاسن دەکرێتەوە کە پشت بە سکرابی ناوخۆ دەبەستێت

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە 28.11.2023، لە هەولێر کارگەی ئاسنی ڤان ستیل دەکرێتەوە، بەقسەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، دەبێتە دابینکاری گەورەی شیش و ئاسن بۆ هەموو عێراق.

کاتژمێر 10:00ی ئەمڕۆ رێورەسمی کردنەوەی بەڕێوەدەچێ، بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، ڤان ستیل، دەبێتە گەورەترین کارگەی ئاسن و شیشە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق.

کارگەکە لە لایەن گرووپی گەلیاوە سەرپەرشتی دەکرێت، لە پڕۆژەکەدا 95%ی هه‌لی كار بۆ كرێكاری ناوخۆییه‌، و بە ستاندارێکی جیهانی، سیستەم و ئامێرەکانی بۆ دانراوە و سەرجەم بەشەکانی بە تەکنەلۆژیا به‌یەكه‌وه‌ بەستراونەتەوە.

گەرمیان بێ کارگەی ریسایکلینە ئەگەرچی زەوییەکەی ئامادە...

گەرمیان بێ کارگەی ریسایکلینە ئەگەرچی زەوییەکەی ئامادەیە

لەو بڵاوکراوەدا باس لەوەکراوە، بۆ یەکەم جارە بەم شێوازە کارگەیەکی ئاسن لە کوردستان هەبێت، کە پشت بە سکرابی ناوخۆ و کەرەستەی خاوی دەرەوە دەبەستێت، وە لەهەمان کاتدا دۆستی ژینگەیە.

پێشتر سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە رایانگەیاندبوو، بە کردنەوەی کارگەی ڤان ستیل، زیاتر لە 2 هەزار هەلی کاری راستەخۆ و ناڕاستەوخۆ دەڕەخسێنێت.