دیمه‌نى دروستكردنى خانووه زێدهىڕۆكه كه پۆلیسی دارستانى پێنجوێن بڵاویكردووه‌ته‌وه
لە پێنجوێن
دوو هاوڵاتى زێده‌ڕۆییان کرد ودەستگیر کران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى پێنجوێن، دوو هاوڵاتى ده‌ستگیركران، زێده‌ڕۆییان كردبووه سه‌ر زه‌وى گشتى.
زێده‌ڕۆییه‌كه له سنوورى گوندى راوگان كراوه.
موقه‌ده‌م عادل جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی دارستانى پێنجوێن به 964ـى وت، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌کانیانەوە دوو هاوڵاتییه‌کە له‌سه‌ر زێده‌ڕۆیی ده‌ستگیركراون.
وتیشی “زێده‌ڕۆییه‌كه بریتی بووە له دروستكردنى خانوو له‌سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، دروستكردنى خانوو یان ڤێللا له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانى جۆرى كشتو‌كاڵى و مه‌رعا و دارستان و سه‌خه‌رى، هه‌موویان ده‌بنه زێده‌ڕۆییكردن بۆ سه‌ر موڵكی گشتى.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى دارستانى پێنجوێن، حاڵه‌تى زێده‌ڕۆییكردن له سنووره‌كه‌یان هه‌یه و ته‌نیا له ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌شدا جگه له‌م حاڵه‌ته‌ى ئه‌مڕۆ، دوو حاڵه‌تى دیكه‌ى زێده‌ڕۆییكردنیان هه‌بووه.
روونیشیكرده‌وه، به پێی ماده‌ى 11ـى زێده‌ڕۆیی، مامه‌ڵه‌ى یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه ئه‌م جۆره سه‌رپێچییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سزاكانیشیان بریتییه له پێبژاردن، را‌گرتن، رووخاندن، یان به‌ندكردن، ده‌شڵێت “بڕیاردان له‌سه‌ر حوكمدانیان له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه ده‌درێت”.